Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qamar — Ayah 28

وَنَبِّئۡهُمۡ أَنَّ ٱلۡمَآءَ قِسۡمَةُۢ بَيۡنَهُمۡۖ كُلُّ شِرۡبٖ مُّحۡتَضَرٞ ٢٨
[ وَنَبِّئْهُمْ أَنَّ الْمَاءَ قِسْمَةٌ بَيْنَهُمْ ] وە پێیشیان ڕابگەیەنە كە چونە سەر ئاوەكە دابەشكراوە لە نێوانیاندا: ڕۆژێك حوشترەكە ئەچێتە سەر ئاو با ئەوان نەچن, وە ڕۆژێكیش حوشترەكە ناچێت ئەوان ئەچن [ كُلُّ شِرْبٍ مُحْتَضَرٌ (٢٨) ] هەر كەسێك بەشی خۆی هەیە لە ئاوەكەو ئامادە دەبن، بەڵام ئەوان وایان نەئەكرد ئەو ڕۆژەی سرەی خۆیان بوایە ئەڕۆیشتن، ئەوەیشی سرەی حوشترەكە بوو ئەڕۆیشتن ئەیاندۆشی .