[ وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ ] وە بە دڵنیایی ئێمە قورئانمان ئاسان كردووە بۆ زیكرو یادكردن و پەندو ئامۆژگارى وەرگرتن، لەفزو ماناو خوێندنەوەو لەبەركردنیمان ئاسان كردووە بۆ ئەوەی كە پەندو ئامۆژگاری لێ وەرگرن، ئەگەر خواى گەورە ئاسانى نەكردایە كەس نەیدەتوانى قسەو فەرموودەى خواى گەورە بخوێنێتەوە [ فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ (٣٢) ] ئایا كەس هەیە پەندو ئامۆژگاری لێ وەربگرێ و لە تاوان خۆى پێ بپارێزێت .