Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qamar — Ayah 37

وَلَقَدۡ رَٰوَدُوهُ عَن ضَيۡفِهِۦ فَطَمَسۡنَآ أَعۡيُنَهُمۡ فَذُوقُواْ عَذَابِي وَنُذُرِ ٣٧
[ وَلَقَدْ رَاوَدُوهُ عَنْ ضَيْفِهِ ] وە كاتێك كە میوانی هات كە (جبریل و میكائیل و ئیسرافیل) بوون, لەسەر شێوەى گەنجى زۆر جوان هاتن وەكو تاقیكردنەوە بۆ خەڵكى، وە خێزانەكەیشی چوو خەڵكەكەی ئاگادار كردەوە كە میوانمان هاتووە وەرن دەستدرێژى بكەنە سەریان، ئەمانیش بەپەلە هاتن ویستیان بەسەر میوانەكاندا زاڵ بن بۆ ئەوەی خراپەو بەدڕەوشتیان لەگەڵدا بكەن، (لوط)يش صلى الله علیه وسلم دەرگاى لێ داخستن و دەیگەڕاندنەوەو ئەوانیش دەیانویست دەرگاكە بشكێنن و بێنە ژوورەوە [ فَطَمَسْنَا أَعْيُنَهُمْ ] خوای گەورە لە ڕێی جبریلەوە چاویانی هەڵكۆڵی یان چاویانی سڕییەوەو كوێری كردن [ فَذُوقُوا عَذَابِي وَنُذُرِ (٣٧) ] وە فەرمووی: دەی سزاو ئاگادار كردنەوەی من بچێژن .