Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qamar — Ayah 49

إِنَّا كُلَّ شَيۡءٍ خَلَقۡنَٰهُ بِقَدَرٖ ٤٩
[ إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ (٤٩) ] (ئەبوهوڕەیڕە) دەفەرمێت: هاوبەشبڕیاردەرانى قوڕەیش هاتن بۆ لاى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم مشتومڕیان لەگەڵدا كرد لەسەر قەدەر، خواى گەورە ئەم دوو ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد): ئێمە هەموو شتێكمان بە قەدەر دروست كردووەو هەموو شتێك بڕاوەتەوەو بڕیارمان لەسەر داوە، وە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ئەم ئایەتەى خوێندەوەو فەرمووى: (لەسەر كەسانێك لە ئوممەتەكەم دابەزیوە كە لە كۆتایی زەماندا دێن و باوەڕیان بە قەدەرى خواى گەورە نییەو بە درۆى دەزانن) كە قەدەرى یەكانن مەجوسى ئەم ئوممەتەن.