Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rahman — Ayah 11

فِيهَا فَٰكِهَةٞ وَٱلنَّخۡلُ ذَاتُ ٱلۡأَكۡمَامِ ١١
[ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ (١١) ] كه‌ له‌سه‌ر زه‌ویشدا خوای گه‌وره‌ جۆره‌ها میوه‌ی تام و بۆن و ره‌نگ و قه‌باره‌ جیاوازى بۆ ئێوه‌ داناوه‌ كه‌ چێژی لێ ئه‌كه‌ن، وه‌ دارخورمایش كه‌ به‌رگی هه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌رچێ له‌ناو به‌رگه‌كه‌دایه‌و دواتر ده‌رئه‌چێت و ده‌رئه‌كه‌وێت، (له‌به‌ر زۆرى سووده‌كه‌ى به‌تایبه‌ت باسى خورماى كردووه‌).