Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Waqi'ah — Ayah 79

لَّا يَمَسُّهُۥٓ إِلَّا ٱلۡمُطَهَّرُونَ ٧٩
شەیتان ناتوانێت دەست لە قورئان بدات [ لَا يَمَسُّهُ إِلَّا الْمُطَهَّرُونَ (٧٩) ] كافرانى قوڕەیش وتیان ئەم قورئانە شەیتانەكان دایانبەزاندووە، خواى گەورە پێى راگەیاندین كە دەستی هیچ كەسێكی پێ ناگات لە شەیتانەكان و جنییەكان بەڵكو پارێزراوەو فریشتەكان ئەیپارێزن ئەوان دایئەبەزێننە سەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وە تەنها فریشتە پاكەكان نەبێت كەسى تر لە ئاسمان دەستى لێنادات و ناتوانێت.