Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Waqi'ah — Ayah 9

وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡمَشۡـَٔمَةِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلۡمَشۡـَٔمَةِ ٩
[ وَأَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ ] بەشى دووەم: هاوەڵانى لاى چەپن ئەوانەن كە لەلای چەپی عەرشی خوای گەورەن، وە كتێبیشیان بەدەستی چەپیان پێ ئەدرێ، وە بەلای چەپیشدا بەرەو دۆزەخ ئەبرێن كە دۆزەخییەكانن بە گشتی [ مَا أَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ (٩) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ چوزانی ئەم دۆزەخییانە ئەمانەی كە بەلای چەپدا ئەبرێن بۆ دۆزەخ حاڵیان چۆنە