Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hadid — Ayah 1

سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ١
سووره‌تی (حه‌دید) (واته‌: ئاسن) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (٢٩) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ به‌ مرۆڤ و جن و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و هه‌موو دروستكراوه‌كانی تر هه‌موویان خوای گه‌وره‌ به‌ پاك و مونه‌ززه‌هـ ڕائه‌گرن و ته‌سبیحات و زیكری خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن به‌ڵام ئێوه‌ هه‌ستی پێ ناكه‌ن [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێ و دانایه.