Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hadid — Ayah 12

يَوۡمَ تَرَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ يَسۡعَىٰ نُورُهُم بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَبِأَيۡمَٰنِهِمۖ بُشۡرَىٰكُمُ ٱلۡيَوۡمَ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ١٢
{نورو روناكى باوه‌ڕداران له‌ قیامه‌تدا} [ يَوْمَ تَرَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ يَسْعَى نُورُهُمْ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ بُشْرَاكُمُ الْيَوْمَ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا له‌سه‌ر پردى (صیرات) ئه‌بینی باوه‌ڕداران به‌ پیاو و ئافره‌ته‌وه‌ نوورو ڕووناكیه‌كه‌یان له‌به‌ر ده‌ست و پێشیانه‌وه‌و به‌ڵای ڕاستیاندا ئه‌ڕوات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كتابه‌كانیان به‌ ده‌ستی ڕاستیان پێدراوه‌، وه‌ پێیان ئه‌ووترێ: موژده‌ بێ لێتان ئه‌مڕۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌تانخاته‌ به‌هه‌شتانێك كه‌ پڕه‌ له‌ باخ و باخات وه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ ژێر دارو باخه‌كاندا ئه‌ڕوات به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (به‌ گوێره‌ى كرده‌وه‌كانیان به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا ده‌په‌ڕنه‌وه‌و نورو رووناكییان به‌ گوێره‌ى ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكیانه‌، هه‌یه‌ نورو روناكییه‌كه‌ى به‌ ئه‌ندازه‌ى شاخێكه‌، وه‌ هه‌یه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى دارخورمایه‌كه‌، وه‌ هه‌یه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى پیاوێكه‌، وه‌ كه‌مترینیان به‌ په‌نجه‌ گه‌وره‌كه‌وه‌یه‌تى) [ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (١٢) ] به‌ڕاستی ئه‌مه‌ بردنه‌وه‌ی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ هیچ بردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنێك له‌مه‌ گه‌وره‌تر نیه‌.