[ وَالَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ أُولَئِكَ هُمُ الصِّدِّيقُونَ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه ئیمانیان به‌خواو پێغه‌مبه‌رانی خوا هێناوه ئا ئه‌مانه زۆر ڕاستگۆ‌و به‌ڕاستدانه‌رى پێغه‌مبه‌رانن [ وَالشُّهَدَاءُ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی له پێناو خوای گه‌وره‌دا شه‌هید بوونه [ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ ] ئه‌م دوو پۆله له خه‌ڵكی ئه‌جرو پاداشتی خۆیان بۆ هه‌یه، وه نوورو رووناكى ڕۆژی قیامه‌تیان بۆ هه‌یه كه ڕێی خۆیانی پێ ڕووناك ئه‌كه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر پردی (سیراط) پێی ئهپهڕنهوهو به‌ره‌و به‌هه‌شت پێی ده‌ڕۆن [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ (١٩) ] وه ئه‌وانه‌یشی كه كوفریان كردووه‌و ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه ئا ئه‌وانه هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن و له ئاگری دۆزه‌خدا به هه‌میشه‌یى و نه‌مرى ئه‌مێننه‌وه.