[ سَابِقُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا كَعَرْضِ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] ئێوه ده‌ستپێشخه‌رى و په‌له‌و پێشبڕكێ بكه‌ن به‌ره‌و لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌و به‌هه‌شتێك كه پانتاییه‌كه‌ی به پانایی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه، (ئه‌ی ئه‌بێ درێژیه‌كه‌ی چه‌ند بێت؟! مه‌گه‌ر خوای گه‌وره خۆی بزانێت، خواى گه‌وره بێبه‌شمان نه‌كات لێى) [ أُعِدَّتْ لِلَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ] ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان به خوا‌و به پێغه‌مبه‌رانی خوا هێناوه، (ئه‌م ئایه‌ته‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئێستا به‌هه‌شت دروستكراوه‌و ئاماده‌كراوه بۆ باوه‌ڕداران) [ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ ] ئه‌مه‌یش فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره‌یه ئه‌یبه‌خشێ به‌هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت [ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (٢١) ] وه خوای گه‌وره خاوه‌نی فه‌زڵێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه.