[ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ ] خوای گه‌وره شه‌و تێكه‌ڵ به ڕۆژ ئه‌كات وه ڕۆژ تێكه‌ڵ به شه‌و ئه‌كات، هیچ ناوبڕێك له نێوانیاندا نیه وه خۆی ته‌قدیری درێژی و كورتیان ئه‌كات، جاری وا هه‌یه شه‌و درێژتره جاری وا هه‌یه ڕۆژ [ وَهُوَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٦) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌و دڵه‌ی كه له‌ناو سینگدایه‌و ئه‌وه‌ی كه مرۆڤـ له دڵیدا ئه‌یشارێته‌وه.