[ هُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ عَلَى عَبْدِهِ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لِيُخْرِجَكُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئه‌و هه‌موو موعجیزه‌و ئایه‌ته ڕوون و ئاشكرایانه‌ى دابه‌زاندووه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه له هه‌موویان گه‌وره‌تر قورئانی پیرۆزه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و موعجیزانه‌و قورئانه‌وه ئێوه له تاریكییه‌كانی شیرك و كوفر‌و تاوان و سه‌رپێچی ده‌ربكات بۆ ڕووناكی ئیسلام و ئیمان و سوننه‌ت و گوێڕایه‌ڵى [ وَإِنَّ اللَّهَ بِكُمْ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (٩) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر به ڕه‌ئفه‌ت و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌یی و میهره‌بانه له‌گه‌ڵتاندا.