Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Mujadila — Ayah 13

ءَأَشۡفَقۡتُمۡ أَن تُقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيۡ نَجۡوَىٰكُمۡ صَدَقَٰتٖۚ فَإِذۡ لَمۡ تَفۡعَلُواْ وَتَابَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمۡ فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۚ وَٱللَّهُ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ ١٣
[ أَأَشْفَقْتُمْ أَنْ تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيْ نَجْوَاكُمْ صَدَقَاتٍ ] ئایا لە فەقیری و هەژاری ترسان لەوەی كە پێش ئەوەی بەتایبەت لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم قسە بكەن سەدەقەو خێر بكەن, دەی لە فەقیری مەترسن [ فَإِذْ لَمْ تَفْعَلُوا ] وە ئەگەر ئەوەی فەرمانتان پێكرا لە سەدەقەو خێر نەتان كردو قورس بوو لەسەرتان [ وَتَابَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ ] ئەوە خوای گەورە لێتان خۆشبوو ئەو حوكمەی لەسەرتان لابردو نەسخى كردەوە [ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ] وە ئێوە تەنها نوێژەكانتان بكەن [ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] وە زەكاتی ماڵتان بدەن [ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بكەن [ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (١٣) ] وە خوای گەورە زانیارییەكی زۆر وردی هەیە بە كردەوەكانی ئێوە, ئیمامی عەلی ئەفەرمووێ: ئەم ئایەتە تەنها من ئیشم پێكردووە كەس پێش من ئیشى پێ نەكردووەو دواى منیش كەس كارى پێناكات چونكە ئایەتەكە نەسخ بووەوە، دینارێكم ورد كردەوەو كردم بە دە درهەم و پرسیارێكی تایبەتم هەبوایە درهەمێكم دەكرد بە خێرو بە نهێنى پرسیارم لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەكرد.