Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hashr — Ayah 3

وَلَوۡلَآ أَن كَتَبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡجَلَآءَ لَعَذَّبَهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابُ ٱلنَّارِ ٣
{ ماناى (جه‌لاء)} [ وَلَوْلَا أَنْ كَتَبَ اللَّهُ عَلَيْهِمُ الْجَلَاءَ لَعَذَّبَهُمْ فِي الدُّنْيَا وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابُ النَّارِ (٣) ] (جه‌لاء) واته‌: ده‌رچوون له‌ شارو وڵاتی خۆیان به‌بێ شه‌ڕو كوشتار، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ئه‌مه‌ی له‌سه‌ریان نه‌نووسیایه‌و شه‌ڕ ببوایه‌ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ سزای ئه‌دان به‌ كوشتن و دیل گرتن له‌ دونیادا وه‌كو چۆن وا له‌ (به‌نی قوڕه‌يزه) كرا، وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا سزای ئاگری دۆزه‌خی بۆ داناون، به‌ڵام به‌ بێ شه‌ڕو كوشتار ده‌ركران و یه‌كى بارى وشترێك شتومه‌كیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد جگه‌ له‌ چه‌ك، وه‌ ته‌نها دوو كه‌سیان موسڵمان بوون و مانه‌وه‌ كه‌ (ئه‌بو سه‌عدى كوڕى وه‌هب و یامینى كوڕى عه‌مرى كوڕى كه‌عب) بوون.