[ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ ] ئه‌و موسڵمانانه‌یان خۆش ئه‌وێ كه له مه‌ككه‌وه كۆچیان كردووه‌و هاتوونه بۆ لای ئه‌مان وه چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن [ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِمَّا أُوتُوا ] وه ئه‌وه‌یشی كه موهاجیران پێیان به‌خشراوه له پله‌و پایه‌و رێز‌و غه‌نیمه‌ت و ئه‌و شتانه ئه‌مان حه‌سوودیان پێ نابه‌ن، له فه‌یئدا ته‌نها موهاجیران به‌شیان دراو ئه‌نصارییه‌كان به‌شیان نه‌درا ته‌نها دوو كه‌سی فه‌قیر نه‌بێ له ئه‌نصاریه‌كان كه زۆر پێویست بوون پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - پێی دان، كه (سه‌هلى كوڕى حونه‌یف و ئه‌بو دوجانه سه‌مماكى كوڕى خرشه) بوون، جا ئه‌مان حه‌سوودی نابه‌ن به موهاجیران كه ئه‌و ماڵه‌یان ده‌ست ئه‌كه‌وێ [ وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ ] وه ئه‌نصارییه‌كان موهاجیران پێش خۆیان ئه‌خه‌ن له شتی دونیاییدا ئه‌گه‌ر خۆیشیان زۆر پێویستیان پێ بێت و زۆر فه‌قیر بن، وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی كه میوانی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو - صلی الله علیه وسلم - كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كه‌سێكى نارد بۆ لاى خێزانه‌كانى ئه‌وان وتیان جگه له ئاو هیچ شتێكمان نیه بیده‌ینێ، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: (ره‌حمه‌تى خوا له كه‌سێك بێت ئه‌مشه‌و ئه‌م میوانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌باته‌وه‌و میوانداری بۆ ئه‌كات)، (ئه‌بو ته‌ڵحه‌ی ئه‌نصاری) بردیه‌وه‌و به‌خێزانه‌كه‌ى وت: میوانى پێغه‌مبه‌رى خوایه - صلی الله علیه وسلم - هیچ شتێك هه‌ڵمه‌گره‌و چى هه‌یه بیهێنه، ئه‌ویش وتى: سوێند به خوا ته‌نها خواردنی منداڵه‌كانه، وتى: ئه‌گه‌ر منداڵه‌كان داواى خواردنیان كرد بیانخه‌وێنه‌و بیده به میوانه‌كه‌و چراكه ده‌كوژێنینه‌وه‌و خۆمان هیچ ناخۆین، وایان كرد، به‌یانى كه چوو بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - پێى فه‌رموو: خواى گه‌وره سه‌رسام بوو به‌م ژن و پیاوه‌و خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی له‌سه‌ریان دابه‌زاند [ وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٩) ] وه هه‌ر كه‌سێك له ڕه‌زیلی و چروكى و ڕژدی نه‌فسی، خۆی بپارێزێ و خۆی پاك بكاته‌وه ئه‌و كه‌سانه به‌ڕاستی سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون، به‌وه‌ی كه زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی بدات یان حه‌قی تری تیابێ بیدات.