[ لِلْفُقَرَاءِ الْمُهَاجِرِينَ الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَأَمْوَالِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا ] ئه‌و فه‌قیره كۆچكه‌رانه كه له مه‌ككه‌وه له شوێن و ماڵ و سامانى خۆیان ده‌ركران له‌لایه‌ن كافرانه‌وه مه‌به‌ستیان ده‌ستكه‌وتنی فه‌زڵی خوای گه‌وره بووه به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ڕزقیان بدات له دونیا، وه مه‌به‌ستیان ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بووه له قیامه‌تدا ده‌ستیان بكه‌وێ و خوا لێیان ڕازی بێ، (ئه‌م ئایه‌ته شایه‌تیدانى خواى گه‌وره‌یه بۆ صه‌حابه كۆچكه‌ره‌كان كه مه‌به‌ستیان ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌یه) [ وَيَنْصُرُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - سه‌رئه‌خست به‌وه‌ی كه جیهادیان ئه‌كردو به‌رگریان له دینی خوای گه‌وره ئه‌كرد [ أُولَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ (٨) ] به‌ڕاستی ڕاستگۆی ته‌واو و ڕاسته‌قینه ئه‌مانه‌ن [ وَالَّذِينَ تَبَوَّءُوا الدَّارَ وَالْإِيمَانَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] وه ئه‌نصاریه‌كان كه جێگیر‌و نیشته‌جێ بوونه له مه‌دینه پێش موهاجیره‌كان، وه ئیمانیان هێناوه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - .