[ وَنُقَلِّبُ أَفْئِدَتَهُمْ وَأَبْصَارَهُمْ ] وه دڵ و چاویان وه‌رده‌گێڕین و جێگیریان ناكه‌ین له‌سه‌ر ئیمان هێنان، یان دڵ و چاویان له‌ناو گڕو بڵێسه‌ی ئاگری دۆزه‌خدا وه‌رده‌گێڕین [ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُوا بِهِ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] چۆن له دونیادا یه‌كه‌مجار ئیمانیان پێ نه‌هێنا [ وَنَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (١١٠) ] وه له دونیادا وازیان لێ دێنین با له‌ناو كوفر‌و توغیان و سه‌ركه‌شی و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیاندا بگه‌وزێن و یارى بكه‌ن و به‌رده‌وام بن.