Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-An'am — Ayah 112

وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوّٗا شَيَٰطِينَ ٱلۡإِنسِ وَٱلۡجِنِّ يُوحِي بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٖ زُخۡرُفَ ٱلۡقَوۡلِ غُرُورٗاۚ وَلَوۡ شَآءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُۖ فَذَرۡهُمۡ وَمَا يَفۡتَرُونَ ١١٢
{سەرجەم پێغەمبەران دوژمنیان هەبووە} [ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا ] به‌م شێوازه‌ بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ئێمه‌ دوژمنمان داناوه‌ كه‌ دوژمنیان هه‌بووه‌ له‌ كافران كه‌ دژایه‌تیان كردوون بۆیه‌ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌ڵاته‌وه‌ ئاسایى بێت [ شَيَاطِينَ الْإِنْسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ ] دوژمنه‌كانیان له‌ شه‌یتانی مرۆڤ (فاڵچی و جادووگه‌رو سه‌رانی كافران) و شه‌یتانی جنین ئه‌مانه‌ دوژمنی پێغه‌مبه‌ران بوونه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ شه‌یتانه‌ جنیه‌كان وه‌سوه‌سه‌ ئه‌خه‌نه‌ دڵی شه‌یتانه‌ مرۆڤه‌كانه‌وه‌، وه‌حی لێره‌ واته‌: وه‌سوه‌سه‌ [ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا ] قسه‌كانیان بۆ ئه‌ڕازێننه‌وه‌و بۆیان جوان ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن و له‌ خشته‌یان ئه‌به‌ن [ وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ ئیشی وایان نه‌ئه‌كرد [ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ (١١٢) ] تۆ لێیان بگه‌ڕێ و وازیان لێ بێنه‌ چی بوهتان و درۆ هه‌ڵبه‌ستنێك ئه‌كه‌ن با بیكه‌ن زه‌ره‌رو زیانی ته‌نها بۆ خۆیانه‌