Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-An'am — Ayah 114

أَفَغَيۡرَ ٱللَّهِ أَبۡتَغِي حَكَمٗا وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ إِلَيۡكُمُ ٱلۡكِتَٰبَ مُفَصَّلٗاۚ وَٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَعۡلَمُونَ أَنَّهُۥ مُنَزَّلٞ مِّن رَّبِّكَ بِٱلۡحَقِّۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِينَ ١١٤
{ئەهلی كتاب دەزانن قورئان حەقە} [ أَفَغَيْرَ اللَّهِ أَبْتَغِي حَكَمًا ] كاتێ داوایان له‌ پێغه‌مبه‌ر كرد- صلى الله عليه وسلم - حه‌كه‌م و ناوبژیوان و دادوه‌رێك بخاته‌ نێوان خۆی و كافرانه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: پێیان بڵێ ئایا له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ ئه‌تانه‌وێ من كه‌سێكی تر بكه‌م به‌ حه‌كه‌م و دادوه‌ر له‌ كاتێكدا دادوه‌رترین دادوه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و كتابه‌ی به‌درێژی و ڕوونكراوی بۆ ئێوه‌ دابه‌زاندووه‌ [ وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُ مُنَزَّلٌ مِنْ رَبِّكَ بِالْحَقِّ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ كتابمان پێ به‌خشیون له‌ ئه‌هلی كتاب له‌ جوله‌كه‌و گاور ئه‌زانن كه‌ قورئان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ دابه‌زیوه‌ به‌حه‌ق چونكه‌ له‌ كتابه‌كانیاندا ئه‌م موژده‌یه‌ دراوه‌ [ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ (١١٤) ] وه‌ تۆ له‌و كه‌سانه‌ مه‌به‌ كه‌ گومانت هه‌بێ