Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-An'am — Ayah 133

وَرَبُّكَ ٱلۡغَنِيُّ ذُو ٱلرَّحۡمَةِۚ إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ وَيَسۡتَخۡلِفۡ مِنۢ بَعۡدِكُم مَّا يَشَآءُ كَمَآ أَنشَأَكُم مِّن ذُرِّيَّةِ قَوۡمٍ ءَاخَرِينَ ١٣٣
‌ [ وَرَبُّكَ الْغَنِيُّ ذُو الرَّحْمَةِ ] وه‌ په‌روه‌ردگارت ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته‌ له‌ دروستكراوه‌كانى وه‌ زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ [ إِنْ يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت ئه‌ی سته‌مكاران ئێوه‌ له‌ناو ئه‌بات و ڕیشه‌كێشتان ده‌كات [ وَيَسْتَخْلِفْ مِنْ بَعْدِكُمْ مَا يَشَاءُ ] وه‌ له‌ دوای ئێوه‌ كه‌سانێكی تر ئه‌هێنێ كه‌ خۆی ویستی لێ بێت و گوێڕایه‌ڵى و عیباده‌تى بكه‌ن [ كَمَا أَنْشَأَكُمْ مِنْ ذُرِّيَّةِ قَوْمٍ آخَرِينَ (١٣٣) ] هه‌روه‌كو چۆن ئێوه‌ی دروست كرد له‌نه‌وه‌ی كه‌سانێكی تر ئه‌وانه‌ی له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌ی نوح دا بوون مرۆڤایه‌تی له‌وان دروست بوه‌وه‌