Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-An'am — Ayah 14

قُلۡ أَغَيۡرَ ٱللَّهِ أَتَّخِذُ وَلِيّٗا فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَهُوَ يُطۡعِمُ وَلَا يُطۡعَمُۗ قُلۡ إِنِّيٓ أُمِرۡتُ أَنۡ أَكُونَ أَوَّلَ مَنۡ أَسۡلَمَۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ١٤
[ قُلْ أَغَيْرَ اللَّهِ أَتَّخِذُ وَلِيًّا ] ئه‌ى محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌ كافران بڵێ ئایا ئێوه‌ داوام لێ ئه‌كه‌ن كه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بپه‌رستم و بیكه‌مه‌ دۆست و پشتیوان و په‌رستراوی خۆم [ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] له‌ كاتێكدا كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ سه‌ره‌تا ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌ عه‌ده‌م و نه‌بوون و هیچه‌وه‌ دروست كردووه‌ [ وَهُوَ يُطْعِمُ وَلَا يُطْعَمُ ] هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ ڕزق و ڕۆزی به‌ به‌نده‌كان ده‌به‌خشێ كه‌ بخۆن به‌ڵام ئه‌و بێ پێویسته‌ له‌ خواردن و هیچ شتێك ناخوات و پێویستی به‌ خواردن نیه‌ [ قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَسْلَمَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: من فه‌رمانم پێكراوه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ یه‌كه‌م كه‌س بم كه‌ خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م وه‌ یه‌كه‌م موسڵمان بووه‌ له‌ ئومه‌ته‌كه‌ی خۆی [ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٤) ] وه‌ تۆ له‌و كه‌سانه‌ مه‌به‌ كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌ن.