Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-An'am — Ayah 146

وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُواْ حَرَّمۡنَا كُلَّ ذِي ظُفُرٖۖ وَمِنَ ٱلۡبَقَرِ وَٱلۡغَنَمِ حَرَّمۡنَا عَلَيۡهِمۡ شُحُومَهُمَآ إِلَّا مَا حَمَلَتۡ ظُهُورُهُمَآ أَوِ ٱلۡحَوَايَآ أَوۡ مَا ٱخۡتَلَطَ بِعَظۡمٖۚ ذَٰلِكَ جَزَيۡنَٰهُم بِبَغۡيِهِمۡۖ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ ١٤٦
{ئەو شتانەی كە جولەكە لەسەر خۆیانیان حەرام كرد} [ وَعَلَى الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا كُلَّ ذِي ظُفُرٍ ] وه‌ له‌سه‌ر جووله‌كه‌مان حه‌رام كرد هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ نینۆكی هه‌بێ به‌مه‌رجێك نینۆكى په‌نجه‌كانی پێیان لێك جیانه‌كرابێته‌وه‌و نێوانی نه‌بێ ئه‌وانه‌یان لێ حه‌رام بووه‌ وه‌كو حوشتر و نه‌عامه‌و قازو مراوی، كه‌ جووله‌كه‌ خۆیان له‌سه‌ر خۆیانیان حه‌رام كردبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ په‌نجه‌كانی پێیان لێك جیا بووبێته‌وه‌ ئه‌یانخوارد وه‌كو مریشك و باڵنده‌كان [ وَمِنَ الْبَقَرِ وَالْغَنَمِ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ شُحُومَهُمَا ] وه‌ له‌ مانگاو مه‌ڕو بزنیش به‌زو چه‌وریه‌كانمان لێ حه‌رام كردبوون [ إِلَّا مَا حَمَلَتْ ظُهُورُهُمَا أَوِ الْحَوَايَا أَوْ مَا اخْتَلَطَ بِعَظْمٍ ] ته‌نها ئه‌و چه‌وریانه‌ی كه‌ به‌پشتی ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه‌ بێ یاخود ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڕیخۆڵه‌كانه‌وه‌ بێ یان ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ ئێسقانه‌وه‌ بێ ئه‌مانه‌یان بۆ حه‌ڵاڵ بوو جگه‌ له‌وه‌ چه‌وری تری ئاژه‌ڵیان لێ حه‌رام بوو ئه‌وه‌ی كه‌ به‌گورچیله‌و به‌و شتانه‌وه‌ بێ هه‌موویان لێ حه‌رام بوو، به‌ڵام جوله‌كه‌ ده‌چوون به‌زو چه‌وریان ده‌توانده‌وه‌و پاشان ده‌یانفرۆشت خواى گه‌وره‌یش نه‌فره‌تى لێكردن، چونكه‌ هه‌رشتێك حه‌رام بكات نرخه‌كه‌یشى حه‌رام ده‌كات و كڕین و فرۆشتنیشى حه‌رامه‌ [ ذَلِكَ جَزَيْنَاهُمْ بِبَغْيِهِمْ ] ئه‌مه‌ بۆچی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ریان حه‌رامی كرد؟ به‌هۆی زوڵم و سته‌می خۆیان كه‌ خۆیان له‌سه‌ر خۆیانیان حه‌رام كردبوو [ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ (١٤٦) ] وه‌ ئێمه‌ ڕاستگۆین له‌م هه‌واڵانه‌دا، یان دادپه‌روه‌رین له‌م بڕیارانه‌دا