Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-An'am — Ayah 152

وَلَا تَقۡرَبُواْ مَالَ ٱلۡيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ أَشُدَّهُۥۚ وَأَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ وَٱلۡمِيزَانَ بِٱلۡقِسۡطِۖ لَا نُكَلِّفُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۖ وَإِذَا قُلۡتُمۡ فَٱعۡدِلُواْ وَلَوۡ كَانَ ذَا قُرۡبَىٰۖ وَبِعَهۡدِ ٱللَّهِ أَوۡفُواْۚ ذَٰلِكُمۡ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ ١٥٢
[ وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّى يَبْلُغَ أَشُدَّهُ ] وه‌ نزیك ماڵی هه‌تیو مه‌كه‌ونه‌وه‌ ئیلا به‌ باشترین شێواز نه‌بێ كه‌ چاكسازی له‌ ماڵه‌كه‌یاندا بكه‌ن وه‌ سوودیان پێ بگه‌یه‌نن تا بالغ ده‌بن و چاك و خراپی خۆیان لێك جیا ئه‌كه‌نه‌وه‌ [ وَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ ] وه‌ له‌ كێشانه‌و پێوانه‌یشدا دادپه‌روه‌ر بن و حه‌قی ته‌واوی خه‌ڵك بده‌ن له‌ كاتی كڕین و فرۆشتندا [ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ] وه‌ ته‌كلیف له‌ هیچ كه‌سێك ناكه‌ین ته‌نها به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێ [ وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى ] وه‌ كاتێك كه‌ قسه‌تان كرد یان شایه‌تیتان دا دادپه‌روه‌ر بن با كه‌سێكی نزیك و خزمی خۆتیش بێ له‌به‌ر خزمایه‌تی نادادپه‌روه‌ری مه‌كه‌و خۆت گوناهبار مه‌كه‌ [ وَبِعَهْدِ اللَّهِ أَوْفُوا ] وه‌ وه‌فاتان هه‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ به‌خوای گه‌وره‌تان داوه‌، یان ئه‌م وه‌سێت و ئامۆژگاریانه‌ى خواى گه‌وره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن، وه‌فاداریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و كار به‌ قورئان و سوننه‌ت بكه‌ن [ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (١٥٢) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانتان پێ ده‌كات و ئامۆژگاریتان ده‌كات به‌ڵكو ئێوه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌