Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-An'am — Ayah 22

وَيَوۡمَ نَحۡشُرُهُمۡ جَمِيعٗا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشۡرَكُوٓاْ أَيۡنَ شُرَكَآؤُكُمُ ٱلَّذِينَ كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ ٢٢
وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا] له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌موویان كۆ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ پاشان به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره‌ داناوه‌ ئه‌ڵێین: [ أَيْنَ شُرَكَاؤُكُمُ الَّذِينَ كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ (٢٢) ] ئه‌وه‌ كوا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئێوه‌ به‌گومانی خۆتان كردبووتان به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بۆ ئێستا دیار نین بۆ نایه‌ن فریاتان بكه‌ون كه‌ ئه‌وانه‌ به‌ حیسابی خۆتان سوودتان پێ ئه‌گه‌یه‌نن و زیانتان له‌سه‌ر لائه‌ده‌ن بۆ ئێستا نایه‌ن و سوودتان پێ بگه‌یه‌نن.