Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-An'am — Ayah 30

وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذۡ وُقِفُواْ عَلَىٰ رَبِّهِمۡۚ قَالَ أَلَيۡسَ هَٰذَا بِٱلۡحَقِّۚ قَالُواْ بَلَىٰ وَرَبِّنَاۚ قَالَ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ ٣٠
[ وَلَوْ تَرَى إِذْ وُقِفُوا عَلَى رَبِّهِمْ ] ئای ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و كافرانه‌ ببینی كه‌ ڕاوه‌ستێندراون له‌به‌ر ده‌ستى خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت به‌ راستى دیمه‌نێكى زۆر ترسناك ده‌بینیت [ قَالَ أَلَيْسَ هَذَا بِالْحَقِّ ] كه‌ پێیان ئه‌ووترێ: ئا ئه‌مه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئینكاریتان ئه‌كرد ئایا ڕۆژێكی حه‌ق و ڕاست نه‌بوو [ قَالُوا بَلَى وَرَبِّنَا ] ئه‌ڵێن: به‌ڵێ سوێند بێ به‌ په‌روه‌ردگارمان حه‌ق و ڕاست بوو [ قَالَ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ (٣٠) ] ده‌ی بچێژن سزای خوای گه‌وره‌ به‌هۆی ئه‌و كوفرانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا ئه‌تانكرد.