Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-An'am — Ayah 56

قُلۡ إِنِّي نُهِيتُ أَنۡ أَعۡبُدَ ٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِۚ قُل لَّآ أَتَّبِعُ أَهۡوَآءَكُمۡ قَدۡ ضَلَلۡتُ إِذٗا وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُهۡتَدِينَ ٥٦
{قەدەغە كردنی شوێنكەوتنی هەواو ئارەزووی كافران} [ قُلْ إِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌ كافران بڵێ: من نه‌هیم لێكراوه‌و قه‌ده‌غه‌كراوم له‌ لایه‌نی خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ عیباده‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌م كه‌ ئێوه‌ له‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه‌و عیباده‌تیان بۆ ده‌كه‌ن [ قُلْ لَا أَتَّبِعُ أَهْوَاءَكُمْ ] وه‌ پێیان بڵێ: من شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئێوه‌ ناكه‌وم كه‌ عیباده‌تی غه‌یری خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ ئه‌و باوه‌ڕداره‌ لاوازو فه‌قیرو هه‌ژارانه‌ ده‌رناكه‌م ئه‌وه‌ هه‌واو ئاره‌زووی ئێوه‌یه‌و ئێوه‌ واتان پێ خۆشه‌، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ نه‌هی ئه‌م شته‌ى لێ كردووم [ قَدْ ضَلَلْتُ إِذًا وَمَا أَنَا مِنَ الْمُهْتَدِينَ (٥٦) ].