Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-An'am — Ayah 61

وَهُوَ ٱلۡقَاهِرُ فَوۡقَ عِبَادِهِۦۖ وَيُرۡسِلُ عَلَيۡكُمۡ حَفَظَةً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ تَوَفَّتۡهُ رُسُلُنَا وَهُمۡ لَا يُفَرِّطُونَ ٦١
{تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە} [ وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ باڵاده‌ست و به‌توانایه‌ له‌سه‌رووی به‌نده‌كانیه‌وه‌ [ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً ] وه‌ مه‌لائیكه‌تیش ئه‌نێرێته‌ سه‌رتان كه‌ كرده‌وه‌كانتان بپارێزێ و بینوسێت، یاخود خۆتان بپارێزێ له‌ به‌ڵاو موسیبه‌ت [ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا ] تا مردن ئه‌گات به‌ یه‌كێكتان فریشته‌كانی ئێمه‌ ڕوحی ئه‌كێشن، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: فریشته‌ی گیانكێشان یارمه‌تیده‌رى هه‌یه‌ له‌ فریشته‌كانى تر كه‌ ئه‌وان گیان ده‌كێشن و روح بگاته‌ گه‌روو (ملك الموت) ده‌یكێشێت [ وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ (٦١) ] وه‌ ئه‌وان هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌ك ناكه‌ن له‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێیان كردبێ له‌ گیانكێشان.