Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-An'am — Ayah 81

وَكَيۡفَ أَخَافُ مَآ أَشۡرَكۡتُمۡ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمۡ أَشۡرَكۡتُم بِٱللَّهِ مَا لَمۡ يُنَزِّلۡ بِهِۦ عَلَيۡكُمۡ سُلۡطَٰنٗاۚ فَأَيُّ ٱلۡفَرِيقَيۡنِ أَحَقُّ بِٱلۡأَمۡنِۖ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ٨١
[ وَكَيْفَ أَخَافُ مَا أَشْرَكْتُمْ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُمْ بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا ] وه‌ چۆن من بترسێم له‌ ئه‌و بت و خوایانه‌ی ئێوه‌ كه‌ سوودو زیانیان به‌ده‌ست نیه‌ وه‌ ئێوه‌ ناترسێن له‌و هه‌موو شه‌ریك دانانه‌ی بۆ خوای گه‌وره‌ی بڕیار ئه‌ده‌ن له‌ كاتێكدا كه‌ خوای گه‌وره‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌ناردۆته‌ خواره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ شه‌ریكى بۆ بڕیار بده‌ن [ فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالْأَمْنِ ] ئایا له‌م دوو كۆمه‌ڵه‌ كامیان شایانترن به‌وه‌ی كه‌ ئه‌مین بن له‌ سزاى خواى گه‌وره‌ وه‌ نه‌ترسێن؟ ئایا باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ خوای گه‌وره‌ هه‌یه‌ یان ئه‌و كافرانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌و بت و دروستكراوه‌ لاوازانه‌ هه‌یه‌؟ [ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٨١) ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ڵگه‌كان ئه‌زانن و حه‌ق و باتڵ لێك جیا ئه‌كه‌نه‌وه‌ كامیان شایه‌نترن به‌وه‌ی كه‌ له‌ ئه‌من و ئاسایشدا بژین.