Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Mumtahanah — Ayah 12

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِذَا جَآءَكَ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ يُبَايِعۡنَكَ عَلَىٰٓ أَن لَّا يُشۡرِكۡنَ بِٱللَّهِ شَيۡـٔٗا وَلَا يَسۡرِقۡنَ وَلَا يَزۡنِينَ وَلَا يَقۡتُلۡنَ أَوۡلَٰدَهُنَّ وَلَا يَأۡتِينَ بِبُهۡتَٰنٖ يَفۡتَرِينَهُۥ بَيۡنَ أَيۡدِيهِنَّ وَأَرۡجُلِهِنَّ وَلَا يَعۡصِينَكَ فِي مَعۡرُوفٖ فَبَايِعۡهُنَّ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لَهُنَّ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ١٢
[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا جَاءَكَ الْمُؤْمِنَاتُ يُبَايِعْنَكَ عَلَى أَنْ لَا يُشْرِكْنَ بِاللَّهِ شَيْئًا ] ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەگەر ئافرەتانێكی باوەڕدار كۆچیان كردو هاتن بۆ لای تۆ وە بەیعەتیان پێدایت لەسەر ئەوەی كە هیچ جۆرە شەریكێك بۆ خوای گەورە بڕیار نەدەن نە گەورە نە بچووك [ وَلَا يَسْرِقْنَ ] وە دزی نەكەن [ وَلَا يَزْنِينَ ] وە زینا نەكەن [ وَلَا يَقْتُلْنَ أَوْلَادَهُنَّ ] وە منداڵەكانیان نەكوژن وەكو لە سەردەمی نەزانی هەندێك هۆزو عەشیرەت كچیان زیندە بەچاڵ ئەكرد [ وَلَا يَأْتِينَ بِبُهْتَانٍ يَفْتَرِينَهُ بَيْنَ أَيْدِيهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ ] وە بوهتانیش نەكەن بەوەی كە منداڵی جگە لە خۆیان بدەنە پاڵ خۆیان، بە زینا كردن بێ یان بە منداڵ دۆزینەوە بێ, یاخود هەبووە كچی بووە كچەكەی گۆڕیوەتەوە بە كوڕێك، ئاوا بوهتان مەكەن كە بڵێن ئەمە منداڵی ئێمەیەو لە خۆتان نەبێ [ وَلَا يَعْصِينَكَ فِي مَعْرُوفٍ فَبَايِعْهُنَّ وَاسْتَغْفِرْ لَهُنَّ اللَّهَ ] وە لە چاكەیشدا سەرپێچی تۆ نەكەن وەك ئەوەی كە لە خۆیان نەدەن و قژ نەڕنن و یەخە دانەدڕن و دوعا لە خۆیان نەكەن لە كاتی بەڵاو موسیبەت، ئەگەر هاتن لەسەر ئەم شتانە بەیعەتیان دا ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم تۆ بەیعەتیان پێ بدە وە داوای لێخۆشبوونیان بۆ بكە لە خوای گەورە، عائیشە دەفەرمێت: (سوێند بە خواى گەورە هەرگیز پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەستى بەر دەستى ئافرەتێك نەكەوتووە لە بەیعەتداندا، بەڵكو تەنها بە قسە بەیعەتى لێ وەردەگردن)، وە ئافرەتان وتیان ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم تەوقەمان لەگەڵ ناكەیت؟ فەرمووى: (نەخێر من تەوقە لەگەڵ ئافرەتاندا ناكەم) [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٢) ] بەڕاستی خوای گەورە زۆر لێخۆشبوو و زۆر بەبەزەییە.

Tafsir Resource

QUL supports exporting tafsir content in both JSON and SQLite formats. Tafsir text may include <html> tags for formatting such as <b>, <i>, etc.

Example JSON Format:

{
  "2:3": {
    "text": "tafisr text.",
    "ayah_keys": ["2:3", "2:4"]
  },
  "2:4": "2:3"
}
  • Keys in the JSON are "ayah_key" in "surah:ayah", e.g. "2:3" means 3rd ayah of Surah Al-Baqarah.
  • The value of ayah key can either be:
    • an object — this is the main tafsir group. It includes:
      • text: the tafsir content (can include HTML)
      • ayah_keys: an array of ayah keys this tafsir applies to
    • a string — this indicates the tafsir is part of a group. The string points to the ayah_key where the tafsir text can be found.

SQLite exports includes the following columns

  • ayah_key: the ayah for which this record applies.
  • group_ayah_key: the ayah key that contains the main tafsir text (used for shared tafsir).
  • from_ayah / to_ayah: start and end ayah keys for convenience (optional).
  • ayah_keys: comma-separated list of all ayah keys that this tafsir covers.
  • text: tafsir text. If blank, use the text from the group_ayah_key.