[ لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِيهِمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ ] بە دڵنیایی ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم و شوێنكەوتوانی پێشەنگ و پێشەواو مامۆستای باش بوون بۆ ئێوە, بەڵام بۆ هەر كەسێك كە ئومێدی هەبێ بە گەیشتن بە خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەت وە باوەڕی بەخواو ڕۆژی دوایی هەبێ [ وَمَنْ يَتَوَلَّ فَإِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ (٦) ] وە هەر كەسێكیش پشت هەڵبكات لە فەرمان و گوێڕایەڵى خواى گەورە ئەوا خوای گەورە زۆر دەوڵەمەندو بێ پێویستە لە دروستكراوەكانی, وە سوپاسكراوە لەلای دۆستەكانی.