Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Mumtahanah — Ayah 8

لَّا يَنۡهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ لَمۡ يُقَٰتِلُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَلَمۡ يُخۡرِجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمۡ أَن تَبَرُّوهُمۡ وَتُقۡسِطُوٓاْ إِلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُقۡسِطِينَ ٨
چاكە كردن لەگەڵ كافراندا [ لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ] (قوتەیلە) ى دایكى (ئەسمائى كچى ئەبو بەكر) هات بۆ لاى و هەندێك دیارى بۆ هێنا كە هێشتا كافر بوو، (ئەسمائیش) لێى وەرنەگرت تا پرسیارى لە (عائیشە)ى خوشكى كردو ئەویش پرسیارى بۆ كرد، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: پەیوەندى لەگەڵ دایكتدا بگەیەنە، وە خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند: خوای گەورە قەدەغەو بەرهەڵستیتان لێ ناكات لە چاكە كردن و دادپەروەر بوون و ستەم نەكردن لەو كەسانەی كە كوشتاری ئێوەیان نەكردووە لەبەر دینەكەتان، وە ئێوەیان لە ماڵ و حاڵی خۆتان دەرنەكردووە [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (٨) ] بەڕاستی خوای گەورە ئەو كەسانەی خۆش ئەوێ كە دادپەروەرن, تەنانەت لەگەڵ كافرانیشدا .