Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jumu'ah — Ayah 1

يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ ٱلۡمَلِكِ ٱلۡقُدُّوسِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ ١
سوورەتی (جومعە) (واتە: رۆژى هەینى) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (جومعە) سورەتێكى مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (جومعە) (١١) ئایەتە. ٣- سورەتى (جومعە) زنجیرەى شەست و سێیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (جومعە) لە دواى سورەتى (صەف) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (جومعە)ش تەوەرەكانى باسی بابەتە تەشریعییەكان دەكەن، وە سەرەكیترین تەوەریش تێیدا بریتییە لە باسكردن و روونكردنەوەى حوكمەكانى نوێژى جومعە، كە خواى گەورە واجبی كردوە لەسەر باوەڕداران كە هەفتانەو لە رۆژى جومعەدا، وە لە شوێنى نوێژی نیوەرۆ نوێژی جومعە ئەنجام بدەن. وە هەروەها حەرامى كردوە كەوا لەكاتى بانگدا كرین و فرۆشتن ئەنجام بدرێت، وە لە كۆتاییەكەشیدا هەرەشەى كردوە لەوانەى لەوكاتەدا خەریكى كرین و فرۆشتن و بازرگانى كردنن و كەمتەرخەمن لەنوێژەكەیان. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هەرچی لە ئاسمانەكان و زەوییەكانە لە فریشتەو جنی و مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەو گیانلەبەرو بێگیانەكان هەر هەموویان زیكرو یادو عیبادەت و تەسبیحاتی خوای گەورە ئەكەن و خوای گەورە بە پاك و مونەززەهـ ڕائەگرن لە هەموو كەموكوڕییەك [ الْمَلِكِ ] ئەو خوایەی كە مەلیك و پاشایەو خاوەنى ئەم بوونەوەرەیەو بە تاك و تەنها هەڵسوكەوتى تێدا دەكات [ الْقُدُّوسِ ] پاكە لە هەموو كەموكوڕییەك، وەسفكراوە بە هەموو سیفاتێكى تەواو [ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ (١) ] زۆر بەعیززەت و باڵادەست و كاربەجێ و دانایە .

Tafsir Resource

QUL supports exporting tafsir content in both JSON and SQLite formats. Tafsir text may include <html> tags for formatting such as <b>, <i>, etc.

Example JSON Format:

{
  "2:3": {
    "text": "tafisr text.",
    "ayah_keys": ["2:3", "2:4"]
  },
  "2:4": "2:3"
}
  • Keys in the JSON are "ayah_key" in "surah:ayah", e.g. "2:3" means 3rd ayah of Surah Al-Baqarah.
  • The value of ayah key can either be:
    • an object — this is the main tafsir group. It includes:
      • text: the tafsir content (can include HTML)
      • ayah_keys: an array of ayah keys this tafsir applies to
    • a string — this indicates the tafsir is part of a group. The string points to the ayah_key where the tafsir text can be found.

SQLite exports includes the following columns

  • ayah_key: the ayah for which this record applies.
  • group_ayah_key: the ayah key that contains the main tafsir text (used for shared tafsir).
  • from_ayah / to_ayah: start and end ayah keys for convenience (optional).
  • ayah_keys: comma-separated list of all ayah keys that this tafsir covers.
  • text: tafsir text. If blank, use the text from the group_ayah_key.