Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jumu'ah — Ayah 10

فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا لَّعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ ١٠
[ فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ ] وە كاتێك كە نوێژ تەواو بوو ئێوە بڵاو ببنەوە لەسەر زەویدا بۆ بازرگانی و بژێوی ژیانتان وە داوای ڕزق و فەزڵی خوای گەورە بكەن، (ئەوەى دواى نوێژى جومعە كڕین و فرۆشتن بكات خواى گەورە بەرەكەتى بۆ تێدەكات) [ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (١٠) ] وە ئێوە لە كاتی بازرگانی و كڕین و فرۆشتندا زۆر زیكری خوای گەورە بكەن و با دونیا سەرقاڵتان نەكات لە زیكرى خوا، وە لە هەموو كاتێكدا زیكری خوای گەورە زۆر بكەن بەڵكو خوای گەورە سەركەوتوو سەرفرازتان بكات .