Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jumu'ah — Ayah 5

مَثَلُ ٱلَّذِينَ حُمِّلُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ ثُمَّ لَمۡ يَحۡمِلُوهَا كَمَثَلِ ٱلۡحِمَارِ يَحۡمِلُ أَسۡفَارَۢاۚ بِئۡسَ مَثَلُ ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ٥
نمونەى جولەكە [ مَثَلُ الَّذِينَ حُمِّلُوا التَّوْرَاةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ الْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَارًا ] جوولەكە كە تەوراتیان وەرگرت بۆ كارپێكردن پاشان وەكو خۆى هەڵیان نەگرت و كاریان پێ نەكردو دەستكاریان كرد نموونەی ئەمانە وەكو نموونەی گوێدرێژێك وایە كە بارێك كتێب هەڵبگرێ نازانێ كە لەسەرى یەوە چەندێك زانست و كتێبی بەنرخى تیادایەو لێى سوودمەند نابێت [ بِئْسَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ ] كە ئەمەیش خراپترین نموونەی قەومێكە كە ئایەتەكانی خوای گەورە بە درۆ ئەزانن [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (٥) ] وە خوای گەورە بەڕاستی هیدایەتی ئەو كەسانە نادات كە ستەمكارن .