Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Munafiqun — Ayah 1

إِذَا جَآءَكَ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ قَالُواْ نَشۡهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُۥ وَٱللَّهُ يَشۡهَدُ إِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَكَٰذِبُونَ ١
سوورەتی (مونافیقون) (واتە: دووڕووەكان) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (مونافیقون) سورەتێكى مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (مونافیقون) (١١) ئایەتە. ٣- سورەتى (مونافیقون) زنجیرەى شەست و سێیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (مونافیقون) لە دواى سورەتى (حەجج) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرەى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە باسكردنى خراپەو خراپەكارى مونافیق دووڕووەكان، وە باسی رەوشتە خراپەكانیان دەكات لەسەروو هەموشیانەوە درۆكردن و پێچەوانە كردنى ئەوەى كەوا بە قسە دەرى دەبڕن، چونكە بە زمانیان شتێك دەڵێن كە پێچەوانەیە لەگەڵ ئەوەى كە لە دڵیاندایە، بۆیە ئەم سورەتە پیرۆزە پەردەى هەڵماڵی لەسەریان و رووى راستەقینەیانى بۆ بڕواداران دەرخست. وە هەروەها لە كۆتایی سورەتەكەدا خواى گەورە وریایی دەداتە باوەڕداران بەوەى كەوا ماڵ و منداڵیان سەرقاڵیان نەكەن لە زیكرو یادى خواى گەورەو كەمتەرخەمى كردن تێیدا، وە ماڵ و سامانیان ببەخشن بۆ ئەوەى دوارۆژوو بەهەشتى نەبڕاوەى پێ بەدەست بهێنن. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ هەندێك لە سیفاتى مونافیقان [ إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ ] ئەى محمد صلى الله علیه وسلم كاتێك كە مونافیقان دێن بۆ لات و ئامادەی مەجلیست ئەبن ئەڵێن: ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئێمە شایەتی ئەدەین كە تۆ پێغەمبەری خوایت صلى الله علیه وسلم [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ ] وە خوای گەورە ئەزانێ كە تۆ بەڕاستی پێغەمبەرو صلى الله علیه وسلم نێردراوی خوای گەورەی [ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ (١) ] وە خوای گەورە بەدڵنیایی شایەتی ئەدات كە مونافیقان لەم قسە كردنەیان درۆ ئەكەن كە ئەڵێن: ئێمە لە دڵەوە شایەتی ئەدەین كە تۆ پێغەمبەری خوای گەورەی صلى الله علیه وسلم .