Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Munafiqun — Ayah 3

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ ءَامَنُواْ ثُمَّ كَفَرُواْ فَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ فَهُمۡ لَا يَفۡقَهُونَ ٣
[ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ آمَنُوا ثُمَّ كَفَرُوا ] لەبەر ئەوەی ئەمان تەنها بەسەر زارەكی ئیمانیان هێنا پاشان لە دڵەوە كوفریان كرد، یاخود كەسانێك بوون بەڕاستی ئیمانیان هێنا پاشان مورتەد بوونەوەو بوون بە مونافیق [ فَطُبِعَ عَلَى قُلُوبِهِمْ ] خوای گەورەیش مۆری لەسەر دڵیان دا بۆ ئەوەی هەرگیز ئیمان نەچێتە دڵیان لەبەر ئەوەی ئیمان و هیدایەت و رێگاى راستیان ناسی پاشان لێی پاشگەز بوونەوە [ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ (٣) ] وە ئەوان لە هیچ شتێك تێناگەن كە سوودو بەرژەوەندی دوارۆژیانی تیادا بێت.