Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Munafiqun — Ayah 8

يَقُولُونَ لَئِن رَّجَعۡنَآ إِلَى ٱلۡمَدِينَةِ لَيُخۡرِجَنَّ ٱلۡأَعَزُّ مِنۡهَا ٱلۡأَذَلَّۚ وَلِلَّهِ ٱلۡعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِۦ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَلَٰكِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَا يَعۡلَمُونَ ٨
عیزەت بۆ خواو پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم و باوەڕدارانە [ يَقُولُونَ لَئِنْ رَجَعْنَا إِلَى الْمَدِينَةِ لَيُخْرِجَنَّ الْأَعَزُّ مِنْهَا الْأَذَلَّ ] ئەڵێن: ئەگەر گەڕاینەوە بۆ مەدینە دەبێت بە دڵنیایی بە عیززەتەكان زەلیلەكانى لێ دەربكەن، لە غەزاى (بەنى موستەڵەق) دا موهاجیرییەك لەگەڵ ئەنصارییەكدا لەسەر ئاو شەڕیان كرد (عبداللەی كوڕی ئوبەی كوڕی سەلول) ى گەورەی مونافیقان هاتە وەڵام و وتی: مەبەخشن بە هاوەڵان تا دەورى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم چۆڵ بكەن و لێى دوور بكەونەوە، وە كە گەڕاینەوە بۆ مەدینە ئێمە بە عیززەتین و خاوەن شارین ئەبێ زەلیلەكان دەربكەین، واتە: پێغەمبەرو صلى الله علیه وسلم كۆچبەرەكان, (زەیدی كوڕی ئەرقەم) گەنجێك بوو كە ئەم قسەیەی بیست چوو بە پێغەمبەری خوای وت صلى الله علیه وسلم ، پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم (عبداللەی كوڕی ئوبەی كوڕی سەلول)ی بانگ كرد ئەویش سوێندی خوارد كە شتی وای نەووتووە, پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەوى بەراست داناو باوەڕى بە (زەید) نەكرد، قەومەكەی زەید زۆر لۆمەیان كرد دواتر ئەمیش زۆر خەفەتبار بوو بە شێوازێك هەرگیز وا خەفەتبار نەببوو، دواتر پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ناردى بە شوێنیداو فەرمووی: ئەى (زەید) خوای گەورە ڕاستێتی تۆی دابەزاندووەو ئەم ئایەتانەی بۆ خوێندەوە (الصحيح المُسنَد) [ وَلِلَّهِ الْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَا يَعْلَمُونَ (٨) ] وە عیززەت تەنها بۆ خوای گەورەو بۆ پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم بۆ باوەڕدارانە, بەڵام مونافیقان نازانن, كە ئەم ئایەتە دابەزی (عبداللەی كوڕی عبداللەی كوڕی ئوبەی كوڕی سەلول) كە سەحابە بوو, پێش ئەوەی بگەنە مەدینە لای دەرگاو ڕێی مەدینە ڕاوەستا نەیهێشت باوكی بێتە ژوورەوەو وتی: خوای گەورە ئەفەرمووێ: عیززەت بۆ خواو پێغەمبەرو صلى الله علیه وسلم باوەڕدارانە, تۆ مونافیقی تۆ زەلیلی، خۆت وتووتە ئەبێ بەعیززەتەكان زەلیلەكان دەربكەن ئێمە بەعیززەتین ئێوە زەلیلن دەرتان ئەكەین, تا پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ڕێگای بدە با بێتە ژوورەوە ئەو كاتە ڕێگایدا.

Tafsir Resource

QUL supports exporting tafsir content in both JSON and SQLite formats. Tafsir text may include <html> tags for formatting such as <b>, <i>, etc.

Example JSON Format:

{
  "2:3": {
    "text": "tafisr text.",
    "ayah_keys": ["2:3", "2:4"]
  },
  "2:4": "2:3"
}
  • Keys in the JSON are "ayah_key" in "surah:ayah", e.g. "2:3" means 3rd ayah of Surah Al-Baqarah.
  • The value of ayah key can either be:
    • an object — this is the main tafsir group. It includes:
      • text: the tafsir content (can include HTML)
      • ayah_keys: an array of ayah keys this tafsir applies to
    • a string — this indicates the tafsir is part of a group. The string points to the ayah_key where the tafsir text can be found.

SQLite exports includes the following columns

  • ayah_key: the ayah for which this record applies.
  • group_ayah_key: the ayah key that contains the main tafsir text (used for shared tafsir).
  • from_ayah / to_ayah: start and end ayah keys for convenience (optional).
  • ayah_keys: comma-separated list of all ayah keys that this tafsir covers.
  • text: tafsir text. If blank, use the text from the group_ayah_key.