Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Taghabun — Ayah 3

خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّ وَصَوَّرَكُمۡ فَأَحۡسَنَ صُوَرَكُمۡۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ ٣
[ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ] خوای گەورە ئاسمانەكان و زەوی دروست كردووە بە حەق و دادپەروەری، وە بە حیكمەت، یاخود دروستی كردوون بۆ ئەوەی حەق ئاشكرا بكات و دینەكەی خۆی سەربخات [ وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ ] وە بە جوانترین شێواز شێوەی ئێوەی كێشاوە كە لەسەر پێی خۆتان ڕاوەستاون و ئەو شێوە جوانەی پێ بەخشیوون [ وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ (٣) ] وە گەڕانەوەیش تەنها بۆ لای خوای گەورەیەو بۆ لای كەسی تر نییە .