Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Taghabun — Ayah 9

يَوۡمَ يَجۡمَعُكُمۡ لِيَوۡمِ ٱلۡجَمۡعِۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلتَّغَابُنِۗ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا يُكَفِّرۡ عَنۡهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ٩
ماناى (تەغابون) [ يَوْمَ يَجْمَعُكُمْ لِيَوْمِ الْجَمْعِ ذَلِكَ يَوْمُ التَّغَابُنِ ] خوای گەورە هەمووتان كۆ ئەكاتەوە لە ڕۆژی كۆكردنەوە كە ڕۆژی قیامەتەو ئەو ڕۆژە ڕۆژی (تەغابونە)، ناوێكە لە ناوەكانی قیامەت، واتە: لەو ڕۆژەدا جیاكارى لە نێوان خەڵكیدا دەردەكەوێت: كافران كوفریان هەڵبژاردووەو كردەوەیان كەم ئەكات و زەرەر دەكەن و بۆ دۆزەخ بەڕێ دەكرێن، وە باوەڕداران ئیمانیان هەڵبژاردووەو كردەوەیان زیاد دەكات و قازانج دەكەن و بەرەو بەهەشت بەڕێ دەكرێن، یاخود بەهەشتییەكان عەقڵى دۆزەخییەكان بەكەم دەزانن كە كوفریان هەڵبژاردووە بەسەر ئیماندا، یاخود زۆرێك لە خەڵكى بێئاگا بوونە لەم رۆژەو لەیادیان كردووەو پەشیمان دەبنەوە بەڵام پەشیمانى دادیان نادات و سوودیان پێ ناگەیەنێت [ وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ وَيَعْمَلْ صَالِحًا يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ ] وە هەر كەسێك ئیمان بە خوای گەورە بێنێ وە كردەوەی چاك بكات ئەوە خوای گەورە لە تاوانەكانی ئەبوورێ وە تاوانەكانی بۆ ئەسڕێتەوە, یاخود كەسێكە تووشی بەڵاو موسیبەت ئەبێ بزانێ لەلایەن خوای گەورەیەو ئارام بگرێ و ڕازی بێ, ئەوە خوای گەورە لە تاوانەكانی خۆش ئەبێت [ وَيُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] وە ئەیخاتە ناو بەهەشتەوە كـە پڕە لـە باخ و باخات كـە جۆگەلە ئاو بە ژێر باخ و دارو خانووەكانیاندا ئەڕوات بە هەمیشەیی و بە نەمری تیایدا ئەمێننەوە [ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٩) ] ئا ئەمە بردنەوەی هەرە گەورەیە هیچ بردنەوەیەك لەمە گەورەتر نییە

Tafsir Resource

QUL supports exporting tafsir content in both JSON and SQLite formats. Tafsir text may include <html> tags for formatting such as <b>, <i>, etc.

Example JSON Format:

{
  "2:3": {
    "text": "tafisr text.",
    "ayah_keys": ["2:3", "2:4"]
  },
  "2:4": "2:3"
}
  • Keys in the JSON are "ayah_key" in "surah:ayah", e.g. "2:3" means 3rd ayah of Surah Al-Baqarah.
  • The value of ayah key can either be:
    • an object — this is the main tafsir group. It includes:
      • text: the tafsir content (can include HTML)
      • ayah_keys: an array of ayah keys this tafsir applies to
    • a string — this indicates the tafsir is part of a group. The string points to the ayah_key where the tafsir text can be found.

SQLite exports includes the following columns

  • ayah_key: the ayah for which this record applies.
  • group_ayah_key: the ayah key that contains the main tafsir text (used for shared tafsir).
  • from_ayah / to_ayah: start and end ayah keys for convenience (optional).
  • ayah_keys: comma-separated list of all ayah keys that this tafsir covers.
  • text: tafsir text. If blank, use the text from the group_ayah_key.