[ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا ] خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت سزایه‌كی زۆر سه‌ختی بۆ ئاماده كردوون كه ئاگری دۆزه‌خه [ فَاتَّقُوا اللَّهَ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ الَّذِينَ آمَنُوا ] ئه‌ی ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه خاوه‌نی عه‌قڵن له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وه شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كه‌وتوونه ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن ئێوه وه‌كو ئه‌و كافرو بێباوه‌ڕانه مه‌بن له ئوممه‌ته‌كانی تر كه سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان كرد [ قَدْ أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكُمْ ذِكْرًا (١٠) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زیكرێكی بۆ ئێوه دابه‌زاندووه كه قورئانی پیرۆزه یاخود پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - .