[ لِيُنْفِقْ ذُو سَعَةٍ مِنْ سَعَتِهِ ] ئه‌گه‌ر پیاوێك ده‌وڵه‌مه‌نده با پاره‌ی باش به خێزانه‌كه‌ی خۆی بدات كه ته‌ڵاقی داوه له‌سه‌ر شیردان به منداڵه‌كه [ وَمَنْ قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُ ] وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك فه‌قیرو هه‌ژار بوو [ فَلْيُنْفِقْ مِمَّا آتَاهُ اللَّهُ ] ئه‌وه با به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیووه پاره‌ی شیره‌كه بدات به ئافره‌ته‌كه، واته: با له‌گه‌ڵ یه‌كدا ڕێك بكه‌ون به گوێره‌ی ئه‌مه، یان با پیاو نه‌فه‌قه‌ى ماڵ و منداڵى بكات به گوێره‌ى تواناى خۆى له زۆر زۆر‌و له كه‌م كه‌م [ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَا آتَاهَا ] خوای گه‌وره ته‌كلیف له هیچ كه‌سێك ناكات ئیلا به گوێره‌ی ئه‌وه نه‌بێ كه پێی به‌خشیوه‌و به گوێره‌ی توانای خۆی [ سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا (٧) ] خوای گه‌وره له دوای هه‌موو ته‌سكی و ته‌نگی و ناڕه‌حه‌تیه‌ك فراوانی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و خۆشی دێنێ.