Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Tahrim — Ayah 10

ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱمۡرَأَتَ نُوحٖ وَٱمۡرَأَتَ لُوطٖۖ كَانَتَا تَحۡتَ عَبۡدَيۡنِ مِنۡ عِبَادِنَا صَٰلِحَيۡنِ فَخَانَتَاهُمَا فَلَمۡ يُغۡنِيَا عَنۡهُمَا مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـٔٗا وَقِيلَ ٱدۡخُلَا ٱلنَّارَ مَعَ ٱلدَّٰخِلِينَ ١٠
نمونەى كافران [ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِلَّذِينَ كَفَرُوا امْرَأَتَ نُوحٍ وَامْرَأَتَ لُوطٍ ] خوای گەورە نموونەی كافران دێنێتەوە بە خێزانەكەی نوح و خێزانەكەی لوط (سەڵات و سەلامی خوای گەورەیان لەسەر بێت) [ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَالِحَيْنِ ] كە ئەمانە خێزانی دوو بەندەی چاكی ئێمەو دوو پێغەمبەری خوای گەورە بوون كە نوح و لوط بوون [ فَخَانَتَاهُمَا ] بەڵام خیانەتیان لە مێردەكانیان كرد، خیانەتەكە لە دیندا بووە، واتە: لەسەر دینی پیاوەكانیان نەبوونە نەك خیانەتی ناموس و بەدڕەوشتی بێت، لەبەر ئەوەی خوای گەورە لەبەر ڕێزو حورمەتیان سەرجەم پێغەمبەرانی پاراستووە كە خێزانەكانیان كەسیان داوێن پیس نەبوونە, بەڵام خیانەتەكە ئەوە بووە خێزانی نوح بە نوحی ئەووت ئەم پیاوەی من شێت بووەو تێكچووە, وە كەسێك موسڵمان بوایە ستەمكارانى لێ ئاگادار دەكردنەوە، وە خێزانی لوطيش كاتێك كە میوانیان بهاتایە ئەڕۆی قەومەكەی ئاگادار ئەكردەوە كە میوانمان هاتووە وەرن دەستدرێژی بكەنە سەریان [ فَلَمْ يُغْنِيَا عَنْهُمَا مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ] ئەم دوو ئافرەتە كە خێزانی دوو پێغەمبەریش بوون بەڵام لەبەر ئەوەی خۆیان كافر بوون وە موسڵمان نەبوون وە ئەو پەیوەندیەی لەگەڵ مێردەكانیاندا هەیبوو هیچ سوودێكی پێ نەگەیاندن لە سزای خوای گەورە [ وَقِيلَ ادْخُلَا النَّارَ مَعَ الدَّاخِلِينَ (١٠) ] وە پێیان وترا لەگەڵ ئەوانەی كە ئەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە ئێوەیش لەگەڵ هەموو كافران بچنە ئاگری دۆزەخەوە، (مرۆڤ خۆى باوەڕدار نەبێت و كردەوەى چاك نەكات ئەوا نەسەب و خزمایەتى سوودى پێناگەیەنێت).

Tafsir Resource

QUL supports exporting tafsir content in both JSON and SQLite formats. Tafsir text may include <html> tags for formatting such as <b>, <i>, etc.

Example JSON Format:

{
  "2:3": {
    "text": "tafisr text.",
    "ayah_keys": ["2:3", "2:4"]
  },
  "2:4": "2:3"
}
  • Keys in the JSON are "ayah_key" in "surah:ayah", e.g. "2:3" means 3rd ayah of Surah Al-Baqarah.
  • The value of ayah key can either be:
    • an object — this is the main tafsir group. It includes:
      • text: the tafsir content (can include HTML)
      • ayah_keys: an array of ayah keys this tafsir applies to
    • a string — this indicates the tafsir is part of a group. The string points to the ayah_key where the tafsir text can be found.

SQLite exports includes the following columns

  • ayah_key: the ayah for which this record applies.
  • group_ayah_key: the ayah key that contains the main tafsir text (used for shared tafsir).
  • from_ayah / to_ayah: start and end ayah keys for convenience (optional).
  • ayah_keys: comma-separated list of all ayah keys that this tafsir covers.
  • text: tafsir text. If blank, use the text from the group_ayah_key.