Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Tahrim — Ayah 8

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ تُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ تَوۡبَةٗ نَّصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمۡ سَيِّـَٔاتِكُمۡ وَيُدۡخِلَكُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ يَوۡمَ لَا يُخۡزِي ٱللَّهُ ٱلنَّبِيَّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥۖ نُورُهُمۡ يَسۡعَىٰ بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَبِأَيۡمَٰنِهِمۡ يَقُولُونَ رَبَّنَآ أَتۡمِمۡ لَنَا نُورَنَا وَٱغۡفِرۡ لَنَآۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٨
تەوبەى نەسوح [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحًا ] ئەی باوەڕداران ئێوە تەوبە بكەن و بۆ لای خوای گەورە بگەڕێنەوە بەڵام تەوبەیەكی راستگۆ و نەسوح، ئەوەیە كە مرۆڤ بە ڕاستگۆیی و بەدڵسۆزی تەوبە بكات و ئەوەی لە ڕابردوودا كردوویەتی لێی پەشیمان بێ, وە ئەوەی كە ئێستا لە تاوان ئەیكات دەستی لێ هەڵگرێ, وە عەزیمەتی هەبێ كە لە داهاتوودا نەگەڕێتەوە سەری, وە بە دڵ پەشیمان بێ لەوەی كە ڕابردوو كردوویەتی, بە زمان داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بكات, بە لاشە دەستی لێ هەڵگرێ, عەزیمەتی هەبێ نەگەڕێتەوە سەری, وە ئەگەر ماف و حەقی خەڵكیش بوو حەقی خەڵكى بگەڕێنێتەوە [ عَسَى رَبُّكُمْ أَنْ يُكَفِّرَ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ ] بە دڵنیایی خوای گەورە لە تاوانەكانتان خۆش ئەبێ ئەگەر تەوبەیەكی وا بكەن [ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] وە ئەتانخاتە بەهەشتەوە كە پڕە لە باخ و باخات كە جۆگەلە ئاو بەژێر دارو خانووەكانیاندا ئەڕوات [ يَوْمَ لَا يُخْزِي اللَّهُ النَّبِيَّ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ ] لەو ڕۆژەدا خوای گەورە پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم باوەڕداران سەرشۆڕ ناكات بەڵكو سەربەرزیان ئەكات [ نُورُهُمْ يَسْعَى بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ ] وە ئەم باوەڕدارانەوە نوورو ڕووناكیان لەبەر دەست و لەلای ڕاستیشیانەوە دەڕوات و ڕێگای سەر پردی (سیراط) و ساحەی مەحشەریان بۆ ڕووناك ئەكاتەوە [ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا ] باوەڕداران كاتێك ئەبینن نوورو ڕووناكی مونافیقان ئەكوژێتەوە دوعا ئەكەن و دەڵێن: ئەی پەروەردگار نوورەكەی ئێمە نەكوژێتەوەو بەردەوامی پێ ببەخشە وە لێمان خۆشبە [ إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٨) ] هەر تۆ تواناو دەسەڵاتت بەسەر هەموو شتێكدا هەیە .

Tafsir Resource

QUL supports exporting tafsir content in both JSON and SQLite formats. Tafsir text may include <html> tags for formatting such as <b>, <i>, etc.

Example JSON Format:

{
  "2:3": {
    "text": "tafisr text.",
    "ayah_keys": ["2:3", "2:4"]
  },
  "2:4": "2:3"
}
  • Keys in the JSON are "ayah_key" in "surah:ayah", e.g. "2:3" means 3rd ayah of Surah Al-Baqarah.
  • The value of ayah key can either be:
    • an object — this is the main tafsir group. It includes:
      • text: the tafsir content (can include HTML)
      • ayah_keys: an array of ayah keys this tafsir applies to
    • a string — this indicates the tafsir is part of a group. The string points to the ayah_key where the tafsir text can be found.

SQLite exports includes the following columns

  • ayah_key: the ayah for which this record applies.
  • group_ayah_key: the ayah key that contains the main tafsir text (used for shared tafsir).
  • from_ayah / to_ayah: start and end ayah keys for convenience (optional).
  • ayah_keys: comma-separated list of all ayah keys that this tafsir covers.
  • text: tafsir text. If blank, use the text from the group_ayah_key.