Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Mulk — Ayah 30

قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِنۡ أَصۡبَحَ مَآؤُكُمۡ غَوۡرٗا فَمَن يَأۡتِيكُم بِمَآءٖ مَّعِينِۭ ٣٠
[ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَاؤُكُمْ غَوْرًا فَمَنْ يَأْتِيكُمْ بِمَاءٍ مَعِينٍ (٣٠) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: هه‌واڵم پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ئاوه‌كه‌ی ئێوه‌ به‌ ناخی زه‌ویدا ڕۆبچێنێ و بیباته‌ ناخی زه‌وی كه‌ دواتر هیچ دۆلكه‌و ئامێرێك نه‌توانێ بۆتان سه‌ربخاته‌وه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كێ هه‌یه‌ ئاوێكی زۆری ڕۆیشتووتان بۆ بێنێ؟ واته‌: جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌سی تر نیه‌ ئاوتان پێ ببه‌خشێ، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ئه‌و ئاوه‌ی سه‌ر زه‌ویتان بباته‌ ناخی زه‌وی و لێتانی دوور بخاته‌وه‌، والله أعلم.