Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-A'raf — Ayah 103

ثُمَّ بَعَثۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَظَلَمُواْ بِهَاۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُفۡسِدِينَ ١٠٣
{گفتوگۆی نێوان موسا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - ‌و فیرعەون} [ ثُمَّ بَعَثْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ مُوسَى بِآيَاتِنَا ] له‌ پاش ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌ته‌كانی تر باسی كردن له‌ (نوح و هودو صاڵح و لوط و شوعه‌یب) له‌دوای ئه‌وان خوای گه‌وره‌ موسای نارد به‌و موعجیزانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشی له‌ گۆچانه‌كه‌ی و ده‌ستی و جگه‌ له‌وانه‌ [ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ ] بۆ لای فیرعه‌ون و پیاوه‌ ناودارو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی و قه‌ومه‌كه‌ى [ فَظَلَمُوا بِهَا ] به‌ڵام ئه‌وان زوڵم و سته‌میان كرد به‌وه‌ی كه‌ شوێنی نه‌كه‌وتن، یان زوڵمیان له‌ خه‌ڵك كرد كه‌ نه‌یانهێشت ئیمان بێنن [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ (١٠٣) ] تۆ ته‌ماشا بكه‌ بزانه‌ سه‌ره‌نجامی ئاشووبگێڕان و خراپه‌كاران له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی چۆن بووه‌.