[ حَقِيقٌ عَلَى أَنْ لَا أَقُولَ عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ ] حه‌قی خۆیه‌تی وه شایه‌نی ئه‌وه‌یه وه پێویسته له‌سه‌رم و من سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هیچ شتێك نه‌ڵێم و به‌ناوى خوای گه‌وره‌وه قسه نه‌كه‌م ته‌نها حه‌ق نه‌بێ [ قَدْ جِئْتُكُمْ بِبَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ فَأَرْسِلْ مَعِيَ بَنِي إِسْرَائِيلَ (١٠٥) ] من به دڵنیایى له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه به‌ڵگه‌م بۆتان هێناوه كه من پێغه‌مبه‌ری خوام تۆ به‌نی ئیسرائیلم له‌گه‌ڵدا بنێره با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ (بیت المقد‌س) و خواى گه‌وره بپه‌رستن و چیتر مه‌یانچه‌وسێنه‌ره‌وه.