Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-A'raf — Ayah 123

قَالَ فِرۡعَوۡنُ ءَامَنتُم بِهِۦ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّ هَٰذَا لَمَكۡرٞ مَّكَرۡتُمُوهُ فِي ٱلۡمَدِينَةِ لِتُخۡرِجُواْ مِنۡهَآ أَهۡلَهَاۖ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ ١٢٣
{فیرعەون هەڕەشە دەكات} [ قَالَ فِرْعَوْنُ آمَنْتُمْ بِهِ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ ] فیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه‌ ئیمانتان هێنا به‌خوای موسى و هارون پێش ئه‌وه‌ی كه‌ من ئیزنتان بده‌م [ إِنَّ هَذَا لَمَكْرٌ مَكَرْتُمُوهُ فِي الْمَدِينَةِ لِتُخْرِجُوا مِنْهَا أَهْلَهَا ] وتی: ئه‌مه‌ فێڵ و نه‌خشه‌یه‌كی داڕێژراو بووه‌ كه‌ ئێوه‌ له‌و شاره‌دا كردتان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی قیبتیه‌كان له‌ شاری میصر ده‌ركه‌ن وه‌ خۆتان و به‌نی ئیسرائیلیه‌كان تیایدا نیشته‌جێ بن [ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ (١٢٣) ] ئه‌وه‌ له‌ داهاتووا ئه‌زانن كه‌ من چیتان لێ ئه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی لێیان كرد.