[ وَكَتَبْنَا لَهُ فِي الْأَلْوَاحِ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ ] وه له‌و له‌وحانه‌دا له ته‌وراتدا هه‌موو شتێكمان بۆ نووسیوه له‌وه‌ی كه پێویستی بێ له‌گه‌ڵ به‌نی ئیسرائیل بۆ دین و دونیایان [ مَوْعِظَةً وَتَفْصِيلًا لِكُلِّ شَيْءٍ ] كه پڕ بووه له په‌ندو ئامۆژگاری وه به‌درێژی ئه‌حكامه‌كانی تیا باسكراوه بۆ هه‌موو شتێ [ فَخُذْهَا بِقُوَّةٍ ] به‌هێزو به‌جوانی و به‌جددی وه‌ری بگره‌و كاری پێ بكه [ وَأْمُرْ قَوْمَكَ يَأْخُذُوا بِأَحْسَنِهَا ] وه فه‌رمان بكه به نه‌ته‌وه‌كه‌ت كامه‌ی كه ئه‌جرو پاداشتی زیاتر‌و چاكتره ئه‌وانه له پێشتر وه‌ربگرن [ سَأُرِيكُمْ دَارَ الْفَاسِقِينَ (١٤٥) ] وه شوێنی كافرانیشتان پێ نیشان ئه‌ده‌م كه چۆن خوای گه‌وره له‌ناوی بردوون به‌هۆی كوفریانه‌وه.