[ وَلَمَّا سَكَتَ عَنْ مُوسَى الْغَضَبُ ] وه كاتێك كه موسى - صلی الله علیه وسلم - تووڕه‌ییه‌كه‌ی هێورو ئارام بۆوه [ أَخَذَ الْأَلْوَاحَ وَفِي نُسْخَتِهَا هُدًى وَرَحْمَةٌ لِلَّذِينَ هُمْ لِرَبِّهِمْ يَرْهَبُونَ (١٥٤) ] ئه‌و له‌وحانه‌ی كه ته‌وراتی تیا نووسرا بوو كه فڕێی دا هه‌ڵیگرته‌وه بینی كه هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌تی تیایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه‌و ملكه‌چن.